تێلێگراف: ترەمپ بیر لە هێرشی نوێ بۆسەر ئێران دەکاتەوە

ڕۆژنامەی تێلێگراف بڵاویکردووەتەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا بیر لە هێرشی ئاسمانیی نوێ بۆ سەر ئێران دەکاتەوە.

ڕۆژنامەکە لە نوێترین ڕاپۆرتیدا ئاماژەی بەوەکردووە، دەستپێکردنەوەی بۆردومان بۆسەر ئامانجەکان لەناو ئێراندا، یەکێکە لە بژاردەکانی ئیدارەی دۆناڵد ترەمپ.

باسی لەوەشکردووە، ئەم بژاردەیەی ترەمپ بیری لێدەکاتەوە، ڕەنگە بۆ جێبەجێکردنی ئەو قسەیەی خۆی بیکات، کە وتبووی گەمارۆ دەخاتە سەر هەموو ئەو کەشتییانەی دەچنە ناو بەندەرەکانی ئێران یاخود دێنە دەرەوە.

سەرۆکی ئەمریکا بەیانیی ئەمڕۆ ئەم قسەیەی وەک هەڕەشە کردبوو و وتبووی، کاتژمێر 05:00ـی ئێوارەی ئەمڕۆ بەکاتی کوردستان، جێبەجێی دەکات.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەعدی ئەحمەد پیرە: یەکێتی حكومەتێكی بەهێز و كارای بۆ خزمەتی خەڵك دەوێت

سەعدی ئەحمەد پیرە، ئەندامی مەكتەبی سیاسی و وتەبێژی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان بە ئامادەبوونی لوقمان وەردی، ئەندامی سەركردایەتیی یەكێتی…
زیاتر ببینە

وەزارەتی دەرەوە: 11 عێراقی لە بومەلەرزەكەی دووشەممە گیانیان لەدەستداوە

وەزارەتی دەرەوەی عێراق رایدەگەیەنێت، ژمارەی ئەو عێراقییانەی لە بومەلەرزەكەی دووشەممە گیانیان لەدەستداوە بۆ 11 كەس بەرزبووەوە. ئەحمەد سەحاف،…
Total
0
Share