ترەمپ: بەمزووانە بڕیارێکی خێرا لەبارەی ئێرانەوە دەدەین

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا رایدەگەیەنێت، کۆبوونەوەیەکی لەگەڵ راوێژکارەکانی بۆ تاوتوێکردنی پرسی ئێران ئەنجامداوە و دەشڵێت، بەمزووانە “بڕیارێکی خێرا” لەبارەی ئێرانەوە دەدات.

ماڵپەڕی ئاکسیۆس، بە پشتبەستن بە دوو سەرچاوەی ئاگادار لە راپۆرتێکدا بڵاویکردەوە، رۆژی شەممەی داهاتوو، لە رۆمای پایتەختی ئیتاڵیا، خولی دووەمی دانوستانە ئەتۆمییەکانی نێوان واشنتن و تاران بەڕێوەدەچێت.

ترەمپ کە پێشتر هەڕەشەی وەڵامدانەوەی سەربازیی کردبوو، ئەگەر دانوستانەکان لەسەر بەرنامەی ئەتۆمیی ئێران شکستبهێنن، لە لێدوانێکدا بە رۆژنامەنووسانی راگەیاند، پێشهاتەکانی مەلەفی ئێرانی لەگەڵ راوێژکارەکانی تاوتوێکردووە و وتیشی، “زۆر بە خێرایی بڕیار لەسەر ئێران دەدەین”.

رۆژی شەممە 12/4/2025، دانوستانەکانی نێوان ئەمریکا و ئێران، لە مەسقەتی پایتەختی عومان دەستیپێکرد و باس لە چەند پرسێکی نێوانیان، بەتایبەت بابەتی بەرنامە ئەتۆمییەکەی ئێران و بەهێزکردنی پەیوەندییە سیاسی و ئابورییەکانی نێوان هەردوولا کرا.

هەردوولا گفتوگۆکانیان بە “بنیاتنەر” وەسفکرد و پشتڕاستیانکردەوە، کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو خولی دووەمی دانوستانەکان بەڕێوەبچێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

بەبێ هیچ ئەنجامێک لەسەر بڕی بەرهەمهێنانی نەوت کۆبوونەوەی ئۆپیک پڵەس کۆتاییهات

کۆبوونەوەی ئەندامانی ئۆپیک پڵەس بەبێ هیچ پێشنیارێک بۆ گۆڕینی سیاسەتی بەرهەمهێنانی نەوت لەلایەن ئەندامانەوە کۆتاییهات. ئەندامانی هاوپەیمانیی ئۆپیک…
Total
0
Share