چاکسازییەکی دیکە لە سعودییە.. فرۆشگاکان لەکاتی بانگداندا بە کراوەی دەمێننەوە

ناوەندێکی بازرگانی لە وڵاتی سعودییە، داوایکردووە بۆ ڕێگریکردن لە سەرەگرتن و قەرەباڵغی، لەکاتی بانگداندا فرۆشگاکان بە کراوەی بمێننەوە.

ئەم چاکسازییە، کە بە چاکسازییەکی کۆمەڵایەتی و دینی دادەنرێت وادەکات چیتر فرۆشگاکان لەکاتی بانگداندا ناچار نەبن بە داخستنی شوێنەکانیان.

بەپێی ئاینی ئیسلام، کاتێک بانگ دەدرێت پێویستە کاسپکاران و جوتیاران کارەکانیان جێبهێڵن و ڕوو لە مزگەوت بکەن، ئەوەش بە درێژای زیاتر لە هەزار ساڵە لەو وڵاتە وەک کەلتورێکی ئاینی ماوەتەوە.

بڕیارەکەی محەمەد سەلمان، جێنشینی پاشای سعودییە سەبارەت بە چاکسازی لە کردنەوەی فرۆشگاکاندا لەلایەن فیدراسیۆنی ژوورەکانی بازرگانی وڵاتەوە وەرگیراوە و چاوەڕێی جێبەجێکردنی دەکرێت.

بەپێی ئەو زانیاریانەی لە ڕۆژنامەی (عکاظ)ی وڵاتدا هاتووە، نوسراوە “داوا لە خاوەنی هەموو فرۆشگاکان دەکەین، بۆ ڕێگریکردن لە قەرەباڵغی و دروست نەبوونی هۆسە لە هەرموو کاتەکاندا دەرگای فرۆشگاکان بە کراوەی بمێنێتەوە، تەنانەت لەکاتی بانگدانیشدا”.

لە وڵاتی سعودییە فرۆشگاکان لە ڕۆژێکدا پێنج جار بۆ نوێژکردنی موسڵمانان دادەخرێن و هەرجارێکیش نیو کاتژمێری پێدەچێت، ئەگەرچی بڕیارەکەی ئێستا بۆ سەردەمی کرۆنایە، بەڵام پێدەچێت دوای تەواو بوونی ڤایرۆسەکەش هەروا بمێنێتەوە.

کاتێک محەمەد بن سەلمان، وەک جێنشینی پاشا و وەک سەرۆک وەزیرانی سعودییە دەسەڵاتی گرتە دەست، کۆمەڵێک چاکسازی کۆمەڵایەتی و ئابووری کردووە، لە چاکسازییە کۆمەڵایەتییەکان وەک کەمکردنەوەی ڕێگەنەدان بە کۆنسێرتی مۆسیقا، کردنەوەی سینەماکان و پێدانی مۆڵەتی شۆفێری بە ژنان.

بابەتی پێشتر

بایدن و كازمی لە واشنتن كۆدەبنەوە

بابەتی دواتر

ڤیدیۆ.. لافاوی هاوینە لە ئێرانیش زیانی گەیاند

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share