لە سبەینێوە بارانی بەلێزمە دەبارێت

ئاراس جەبار شارەزای بواری كەشناسی رایگەیاند، لە ئەنجامی كاریگەریی نزمەپاڵەپەستۆی دەریای ناوەڕاست سبەی دووشەممە ئاسمانی هەرێم بە زۆری دەگۆڕێت بۆ نیمچەهەور و هەوری تەواو لەگەڵ بارینی بارانێكی مامناوەند و پچرپچر لە ناوچەكانی پارێزگای دهۆك و بارینی نمەباران لەهەندێك كات لەناوچەكانی پارێزگای هەولێر و سلێمانی و ئیدارەی راپەرین.

دەشڵێت، “لە كاتەكانی شەودا بڕی بارانبارینەكە زیاتر دەبێت لەسەر ناوچەكانی پارێزگای دهۆك و بە تایبەت ناوچە شاخاوییەكانی ئیدارەی سۆران هەندێك كات هەورە بروسكە چالاك دەبێت و بارانی بە بەلێزمە دەبارێت و لە ناوچەكانی پارێزگای سلێمانی و هەولێر و كەركوك ئیدارەی راپەڕین هەندێك كات بارانی مامناوەند دەبارێت”.

باشی لەوەش كردووە، پلەكانی گەرما بەجێگیریی دەمێنێتەوە و تەنها لە ناوچەكانی دهۆك دوو پلە بە بەراورد بە ئەمڕۆ نزمدەبێتەوە و خێرایی با مامناوەند دەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share