رووداوێکی هاتوچۆ دوو برینداری لێکەوتەوە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، لەسەر رێگەی کەلار – باوەنوور، نزیک گوندی تازەدێ، بەهۆی رووداوێکی هاتوچۆوە دوو کەس برینداربوون.

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایگەیاند، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە نزیک گوندی تازەدێ بەهۆی پێکدادانی ئۆتۆمبێلێکی جۆری دێر پیکاب و ماتۆڕسکیلێکی سێ تایە، لێخوڕ و سەرنشینێکی ماتۆڕسکیلەکە برینداربوون کە کوڕ و باوکن، باوکەکە لەدایکبووی ساڵی 1984ـە و منداڵەکەی تەمەنی شەش ساڵانە.

باسی لەوەشکرد، هەردوو بریندارەکە رەوانەی نەخۆشخانەی فریاکەوتنی شەهید هەژار کران و لێکۆڵینەوە لە رووداوەکە دەستیپێکردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

کشتوکاڵی سلێمانی: هەناردەکردنی مریشک و هێلکە بۆ عێراق نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخ

بەڕێوەبەری کشتوکاڵی سلێمانی، رایگەیاند، هەناردەکردنی مریشک و هێلکەی هەرێمی کوردستان بۆ عێراق نابێتە هۆی بەرزبوونەوەی نرخ. شاڵاو جەمال،…
Total
0
Share