لە سلێمانی هێڵی گەرمی منداڵان کرایەوە کە ژمارەکەی 116 یە و منداڵان و خێزانەکانیان لە کاتی بوونی هەر گرفتێکدا دەتوانن پەیوەندییان پێوەبکە.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتی چاودێری و گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیی سلێمانی بڵاویکردەوە، هێڵی گه‌رمی فریاكه‌وتنی منداڵان لە سلێمانی، تەرخانە بۆ گوێگرتن له منداڵان و خانه‌واده‌كانیان و چاره‌سه‌ركردنی كێشه و گرفته‌كانیان، لەلایەن توێژەرانی کۆمەڵایەتی و دەروونیەوە وەڵامی پەیوەندییەکان دەدرێنەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، بەبێ هیچ تێچوویه‌ك ده‌توانن له سه‌رجه‌م هێڵه‌كانه‌وه په‌یوه‌ندیی بكه‌ن به ته‌نها لێدانی ژماره 116 بێ هیچ كۆدێك، له ئێستا‌دا كاته‌كانی كاركردنی هێڵەکە درێژكراوه‌ته‌وه و به‌درێژایی رۆژ و هەفتانە لە رۆژانی یەکشەممە تا رۆژی پێنجشەممە كارده‌كات و په‌یوه‌ندییه‌كان وه‌رده‌گرێت.