توێژینەوەیەک: خۆشەویستی بۆ میوزیک پەیوەستە بە بۆماوەییەوە

توێژینەوەیەکی نوێ کە لەلایەن کۆمەڵێک زانای پەیمانگای ماکس پلانک بۆ دەروون و زمانەوانی لە شاری نیمگن لە هۆڵەندا و پەیمانگای ماکس پلانک بۆ جوانکاریی تاقیکاری لە شاری فرانکفۆرتی ئەڵمانیا ئەنجامدراوە، ئاشکرایکردووە خۆشەویستیی مرۆڤ بۆ میوزیک و ئارەزووی گوێگرتن لێی پەیوەستە بۆماوەییەوە.

توێژینەوەکە داتای زیاتر لە 9 هەزار کەسی لەخۆگرتووە و دەرئەنجامەکانی دەریانخستووە کە چۆن خۆشەویستیی میوزیک پەیوەستە بە بۆماوەییەوە.

ئەنجامەکان دەریدەخەن کە چێژوەرگرتنمان لە میوزیک تەنیا وابەستەی توانای هەستکردنمان نییە بۆ نۆتەکانی مۆسیقا یان هەستکردن بە دڵخۆشی بەگشتی، “بەڵکو پێدەچێت هۆکاری بۆماوەیی و ژینگەیی تایبەت هەبن کە کاریگەرییان لەسەر هەستیاریمان بەرامبەر بە میوزیک هەیە”.

توێژەران بۆیان دەرکەوتووە کە بۆماوەیی کاریگەریی لەسەر لایەنە جیاوازەکانی چێژوەرگرتن لە میوزیک هەیە، وەک رێکخستنی هەستەکان، سەماکردن بە ریتمەکە، یان ژەنینی ئامێرەکانی میوزیک لەگەڵ کەسانی دیکە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئالوودەبوون بە ئینتەرنێت چ کاریگەرییەکی لەسەر مێشکی هەرزەکاران دەبێت؟

توێژینەوەیەکی نوێ ئاشکرایکردووە، ئالوودەبوون بە ئینتەرنێت کاریگەریی خراپی لەسەر مێشکی هەرزەکاران هەیە. توێژینەوەکە دوای پێداچوونەوە بە ئەنجامی 12…
Total
0
Share