ئاژانسى بۆشاییگەڕى ئەمریکى “ناسا” یادى یورى گاگارین-ى کەشتیوانى ئاسمانیی روسى دەکاتەوە کە یەکەم گەشتى بۆ بۆشایى ئاسمان لە مێژووى مرۆڤایەتیدا لە ساڵى 1961 ئەنجامدا.
یادکردنەوەى ئاژانسەکە بەبۆنەى رۆژى جیهانیی کەشتیوانانى ئاسمانییەوەیە.
لە راگەیەندراوێکدا کە ناسا لە ئەژمارى خۆى لە تۆڕى ئێکس بڵاویکردووەتەوە، لەم رۆژە جیهانییەى گەشتەکانى بۆشایى ئاسمان لەلایەن مرۆڤەوە، یادى یەکەم گەشتى مرۆڤ بۆ بۆشایى ئاسمان دەکەینەوە کە گاگارین لە ساڵى 1961 ئەنجامیدا، سەرەڕاى یادکردنەوەى هەڵدانى یەکەم کەشتیی ئاسمانى لە ساڵى 1981دا.
دەشڵێت، “ئێستاش، کاتى گەڕانەوەیە بۆ سەر مانگ و، دەرچوون بەرەو مەریخ لەگەڵ بەرنامەى ئەرتمیس”.
لە 12ى نیسانى 1961 کەشتیی ئاسمانیی “فۆستۆک-1″ى سۆڤیەتى یەکەم گەشتى بۆشایى ئاسمانى ئەنجامدا و یورى گاگارین سەرنشینى کەشتییەکە بوو.
کەشتییەکە پاش خولانەوەیەک بە دەورى زەویدا، نیشتەوە و بەوەش گاگارین ناوبانگێکى فراوان لەسەر ئاستى جیهان بەدەستهێنا پاش ئەو دەستکەوتە مێژووییە.