چەقۆیان لێداوە و 26 ساڵ دواتر زانیویەتی هێشتا لە پشتیدا بەجێماوە

گەنجێکی جەزائیری بۆیدەرکەوتووە چەقۆیەک لە پشتیدا بەجێماوە، پاش ئەوەی لە ساڵی 1996ـدا ئەم چەقۆیەی لێدراوە.

بە درێژایی ئەو ساڵانە، پزیشکەکان نەیانزانیوە ئەم “تەنە نامۆ”ـە لە جەستەی نەخۆشەکەیاندایە.

بەپێی راپۆرتێکی ڕۆژنامەی “ئەلشورووق”ـی جەزائیری، پاش ئەوەی چەقۆکەی لێدەدرێت، گەنجەکە نەشتەرگەرییەکی بۆ دەکرێت، لەو نەشتەرگەرییەدا پزیشکەکە برینەکەی دادەخاتەوە، بەبی ئەوەی نووکی چەقۆکە لە پشتیدا دەربهینێت.

بە درێژایی 26 ساڵی پێشوو گەنجەکە ئازارشکێنی بەکارهێناوە، تا سەردانی پزیشکێکی کردووە و لەڕێگەی تیشکەوە دەرکەوتووە تەنێکی نامۆ لە پشتیدا هەیە.

پاش سەردانکردنی چەند پزیشکێکی دیکە، سەرجەمیان هاوڕابوون کە نەشتەرگەریی دەرهێنانی چەقۆکە مەترسیدار دەبێت، چونکە شوێنەکەی لە “دڕکەپەتک”ـی ناو بڕبڕەی پشتییەوە زۆر نزیکە.

لە راپۆرتی ڕۆژنامەکەدا هاتووە، پزیشکێک لە نەخۆشخانەی مستەفا پاشا-ی پایتەختی وڵاتەکە، ڕەزامەندیی دەربڕیوە لەسەر ئەنجامدانی نەشتەرگەری و چارەسەرکردنی، ئەمەش لەپاش کۆتاییهاتنی سەرکەوتووانەی پشکنینەکان.

بابەتی پێشتر

عێراق یەكەم فڕۆكەی بێفڕۆكەوانی بەرهەمهێنا

بابەتی دواتر

ئەردۆغان وردەكاریی ئۆپەراسیۆنەكەی بۆ باكووری سوریا ئاشكرادەكات

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share