جەبار گۆران: پێشبینی بەرزبوونەوەی بەهای تمەن دەکرێت

وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمنی رایگەیاند، دوای کۆبوونەوەی نێوان وەفدی ئەمریکا و ئێران، پێشبینی بەرزبوونەوەی بەهای تمەن دەکرێت.

جەبار گۆران، وتەبێژی بازاڕی دراوی شاری سلێمانی رایگەیاند، دوای کۆبوونەوەکەی نێوان ئەمریکا و ئێران پێشبینی بەرزبوونەوەی بەهای تمەن دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، لە ئێستادا بەهای 100 دۆلاری ئەمریکی لە بەرامبەر هەشت ملیۆن تمەندایە و پێشبینی دەکرێت بەهاکەی بەرزبێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، هۆکاری سەرەکی بۆ بەرزبوونەوەی بەهای تمەن بەهۆی کۆبوونەوەی نێوان وەفدی ئەمریکا و ئێرانەوەیە، کۆبوونەوەی ئەو دوو وڵاتەش بە واتای دروستبوونی لێکتێگەیشتن دێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەڵبەندی 3ی هەولێر: سووکایەتیکردن بە مووچەخۆران هەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە

مەڵبەندی سێی هەولێری یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان پەیامێکی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت، “سووکایەتیکردن بە مووچەخۆران هەموو سنوورێکی تێپەڕاندووە”. ئاماژەی بەوەشکردووە،…
Total
0
Share