بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشێكی گرنگی نەخۆشخانەی هیوا نۆژەندەكرێتەوە

بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانی كوردستان و لە رێگەی مەكتەبی دارایی و ئیدارەی گشتی و بە گوژمەی 250 ملیۆن دینار بەشی هیماتۆلۆجی لە نەخۆشخانەی هیوا و بەشێكی سەنتەری سالاسیما نۆژەندەكرێتەوە.

بەپێی راگەیەندراوێكی نەخۆشخانەكە كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، بە بڕیاری بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆكی یەكێتیی نیشتیمانیی كوردستان و لە رێگەی مەكتەبی دارایی و ئیدارەی گشتی و بە گوژمەی 250 ملیۆن دینار بەشی هیماتۆلۆجی لە نەخۆشخانەی هیوا و بەشێكی سەنتەری سالاسیما نۆژەندەكرێتەوە و كە ئەم بەشانە بە بەشێكی گرنگی نەخۆشخانە دادەنرێن و ئەم بەشە لە نەخۆشخانەی هیوا توانای مانەوەی نزیكەی 26 نەخۆش لەخۆ دەگرێت.

لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، لە ماوەی رابردووشدا لەلایەن بافڵ جەلال تاڵەبانی بەشی منداڵانی نەخۆشخانە و بەشی فریاكەوتنی نەخۆشخانە نۆژەنكرانەوە كە ئەم نۆژەنكردنەوانەش دەبێتە هۆی چارەسەركردنی ئاستەنگەكان و كار ئاسانیی زیاتر بۆ تووشبوانی شێرپەنجە لە نەخۆشخانەی هیوا و گەڕانەوەی هیوایە بۆ تووشبوانی شێرپەنجە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هەر کەسێک ببێتە لەمپەڕ لەبەردەم دابەشکردنی راستەوخۆی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم لە بەغدادەوە رووبەڕووی لێپرسینەوە دەبێتەوە

سەرۆکی لیژنەی دارایی ئەنجومەنی نوێنەران رایگەیاند، بەپێی بڕیاری دادگای باڵای فیدڕاڵی لە عێراق، بەهەمان رێوشوێنەکانی دابەشکردنی مووچە لە…
Total
0
Share