پۆلیسی راپەڕین، دەستگیرکردنی کەسێکی بە تۆمەتی دزیکردن راگەیاند.
بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی راپەڕین لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، هاوڵاتییەكی دانیشتووی رانیە لە نووسینگەی نەهێشتنی تاوانی رانیە سکاڵای تۆمارکرد کە بە وتەی خۆی دزی لە ماڵەکەی کراوە.
پۆلیسی راپەڕین دەڵێت، پەڕاوی لێکۆڵینەوە کرایەوە و دوای بەدواداچوون و بە دەستهێنانی زانیاری پێویست و بە سوود وەرگرتن لە تۆماری کامێراکانی چاودێری توانرا لە ماوەیەکی کەمدا ناسنامەی تۆمەتبار ئاشکرابکرێت.
باس لەوەشدەکات، دوای لێکۆڵینەوە لەگەڵیدا لە بەردەم دادوەر و پۆلیسدا دانی نا بە تاوانەکەیدا و دادوەر بڕیاریدا بە راگرتنی تۆمەتبار بەپێی ماددەی 443 لە یاسای سزادانی عێراقی و لێکۆڵینەوە بەردەوامە.