بەرگریی شارستانیی سۆران: هەفتەیەکە بۆ ئاڤێستا دەگەڕێین

وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران رایگەیاند، “ئەمڕۆ هەفتەیەکە بەدوای تەرمی ئاڤێستا دەگەڕێین”.

رەوەند هاودیانی، وتەبێژی بەرگریی شارستانیی سۆران، بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، “ئەمڕۆ حەوتەمین رۆژە بەدوای تەرمی ئاڤێستا دەگەڕێین تەواوی تیمەکانی بەرگریی شارستانیی سۆران و هەولێر، دوو تیمی فڕۆکەوانیی هەولێر لە سنووری زێی خەبات تاوەکو قەندیل لەگەڵ تیمێکی مەلەوانیی زاخۆ لە ئەرکدان”.

باسی لەوەشکرد، “خراپیی کەشوهەواو بارانبارینی چەند رۆژی رابردوو، بەرزبوونەوەی ئاستی ئاوەکە و هەروەها لێڵیی ئاوەکە زیادیکردووە و پلەی گەرمییەکەشی نزمبووەتەوە، ئەمانە هەمووی ئاستەنگن و دۆزینەوەی تەرمەکە سەخت بووە”.

رۆژی 5ی ئەم مانگە، ئاڤێستا یوسفی تەمەن 27 ساڵ، کە پیشەی مامۆستا بوو، دانیشتووی هەولێر بوو بۆ گەشت و سەیران رووی لە سنووری قەزای مێرگەسوور کردبوو، کاتێک براکەی کەوتووەتە ناو رووبار ئاڤێستا ویستوێتی رزگاری بکات، بەڵام خۆی کەوتووەتە ناو رووبارەکە، تاوەکو ئێستا گەڕان بۆ دۆزینەوەی تەرمەکەی بەردەوامە.

 

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران: ئەوانەی کۆبوونەوەکەی هەولێریان کرد هۆشیاری سیاسیان نەبوو

نوێنەری حکومەتی هەرێم لە تاران ڕایگەیاند، ئەوانەی کۆبوونەوەکەی هەولێریان ئەنجامداوە هیچ هۆشیارییەکی سیاسیان نەبووە. نازم دەباغ، نوێنەری حکومەتی…
زیاتر ببینە

پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی سووتاندنی ئۆتۆمبیلێک لەلایەن خاوەنەکەیەوە ڕوونکردنەوە دەدات

بەڕێوەبەرایەتیی پۆلیسی ڕاپەڕین لەبارەی سووتاندنی ئۆتۆمبیلێکەوە لەلایەن خاوەنەکەیەوە ڕایدەگەیەنێت، خاوەنی ئۆتۆمبیلەکە چاوەڕوانی یەکلاییبوونەوەی ڕێکارە یاساییەکانی بەڵگەنامەکانی ئۆتۆمبیلەکەی نەکردووە…
Total
0
Share