لە بەغداوە هەوڵەكان بۆ چارەسەركردنی كێشەی مووچە دەستیپێكرد

سروە محەمەد، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، چاوەڕواندەكرێت دوای كۆتاییهاتنی رێوڕەسمەكانی فەریزەی حەج، دادوەرانی دادگای فیدراڵیی عێراق بگەڕێنەوە و كۆبوونەوەیەك لەسەر پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم لە دادگای فیدراڵی لە هەفتەی داهاتوو بەڕێوەبچێت.

وتیشی، “وەكو فراكسیۆنە كوردییەكان بڕیارمانداوە بەشداریی كۆبوونەوەی ئەنجومەنی نوێنەران ناكەین تاوەكو ئەو كاتەی كۆبوونەوەیەك دەكرێت بۆ چارەسەری پرسی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم”.

راشیگەیاند، لە هەمانكاتدا فشاردەكەین كە هەركاتێك خشتەی بودجە هێنرایە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق پێویستە بەر لە هەموو پرسێك كێشەی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێم یەكلابكرێتەوە و لەسەر ئاستی حزبیش وەكو یەكێتی هەموو هەوڵێك دەدەین ئەو كێشەیە بەپەلە چارەسەربكرێـت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی: لەلایەن سیناتۆرەکانەوە بانگهێشتی ئەمریکا کرام

فەرماندەی گشتیی هەسەدە بەرەسمی بانگهێشتی ئەمریکا کرا. جەنەڕاڵ مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی گشتیی هـ.ـەسـ.ـەدە لە پەراوێزی کۆنفرانسی ئاسایشی میونشن…
زیاتر ببینە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم ئاماری دابەشکردنی نەوتی هەرێم و بەغداد ی بڵاوکردەوە

وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم، نوێترین ئاماری دابەشکردنی نەوتی حکومەتی هەرێم و بەغداد ی بڵاوکردەوە. وەزارەتی سامانە سروشتییەکانی هەرێم…
Total
0
Share