کۆمسیۆنی عێراق رایگەیاند، “رۆژی 15ی ئەم مانگە دەرگای تۆمارکردنی ناوی لایەنە سیاسییەکان دەکرێتەوە”.
کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، “پرۆسەی تۆمارکردنی ناوی حزب، هاوپەیمانێتی و لایەنە سەربەخۆکان رۆژی 15ی ئەم مانگە بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەران دەستپێدەکات”.
باس لەوەشدەکات، “پرۆسەکە تاوەکو 4ی ئایاری 2025 بەردەوامدەبێت”.
رۆژی 11ی تشرینی دووەمی 2025 بۆ هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دیاریکراوە.