مستەفا کازمی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە ئیدانە دەکات

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستین ڕایگەیاند، “عێراقییەکان و فەڵەستینییەکان پەیوەندییەکی مێژوویان لە نێواندا هەیە و ئەو هێرشانەی ئیسرائیل لەم چەند ڕۆژدا ئەنجامیداوە ئیدانە دەکەین”.

نوسینگەی مستەفا کازمی، سەرۆک وەزیرانی عێراق بڵاویکردەوە، مستەفا کازمی و مەحمود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستین، پەیوەندییەکی تەلەفۆنییان ئەنجامداوە، کازمی ڕایگەیاندووە، “هەموو هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە و مزگەوتی ئەقسا ئیدانە دەکەین، فەڵەستینییەکان خەباتی زۆریان کردووە بۆ پاراستنی نیشتمانی خۆیان”.

کازمی پێشوازیکردووە لە جۆش و خرۆشی خەڵكی فەڵەستین لە یەکەم ڕۆژی جەژندا لە مزگەوتی ئەقسا، کە بەو شێوەیە سووربوون لەسەر فەڵەستینیبوونی خۆیان و پارێزگاری لە سیمبولەکانیان.

ماوەی چەند ڕۆژێكە شەڕی نێوان بزوتنەوەی حەماس و سوپای ئیسرائیل بەردەوامە، حەماس لەسەرەتای گرژییەكانەوە نزیكەی هەزار و 500 موشەکی ئاڕاستەی ناوچە جیاوازەکانی ئیسرائیل کردووە، سوپای ئیسرائیلیش چەندین ناوەند و بارەگای ئەمنی و شوێنی نیشتەجێبوونی حەماسی لە كەرتی غەززە بۆردومان کردووە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

حکومەتی نوێی سوریا هەڵوێستی لەبارەی پەیوەندییەکانی لەگەڵ عێراقدا راگەیاند

محەمەد بەشیر سەرۆکوەزیرانی کاتی سوریا، سوپاسی ژمارەیەک وڵات دەکات بەهۆی هەڵوێستەکانیان بۆ ئاساییکردنەوەی پەیوەندییەکانیان لەگەڵ سوریادا. ئەمڕۆ پێنجشەممە،…
زیاتر ببینە

هەسەدە: زیانێکی زۆرمان بە چەکدارانی حکومەتی دیمەشق گەیاند و دەیان قوربانییان هەیە

ناوەندی راگەیاندنی هێزەکانی سوریای دیموکرات رایدەگەیەنێت، لەم هێرشەی دوایی هێزەکانی دیمەشقدا، زیانێکی زۆریان بەو هێزانە گەیاندووە و دەیان…
Total
0
Share