بافڵ جەلال تاڵەبانی: هەمیشە بە شانازییەوە لە پێگە و رۆڵی هەموو سەركردە و هەڤاڵە دێرینەكانمان دەڕوانین

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لە سلێمانی سەردانی هەڤاڵی تێكۆشەر حاكم قادر حەمەجانی كرد.

لە سەردانەكەدا سەرۆك بافڵ رۆڵی حاكم قادر حەمەجانی لە بزووتنەوەی رزگاریخوازی گەلی كورد و شۆڕشی نوێ بەرزنرخاند كە وەك یەكێك لە تێكۆشەرەكان بەشێكە لە مێژووی زێڕینی یەكێتی و وتی،”هەمیشە بە شانازییەوە لە پێگە و رۆڵی هەموو سەركردە و هەڤاڵە دێرینەكانمان دەڕوانین و ئێمەش لەسەر سیاسەت و بەرنامەی سەرۆك مام جەلال درێژە بە خەبات و خزمەتكردنی خەڵكەكەمان دەدەین”.

لە سەردانەكەدا سەرۆك بافڵ جەختی لە بەردەوامی هەنگاوەكانی رێكخستنەوە و نوێبوونەوەی ئۆرگانەكانی یەكێتی كردەوە و رایگەیاند، “خەباتی ئەمڕۆمان دەگونجێنین لەگەڵ قۆناغی نوێی سیاسی و سەردەمەكەدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزارەتی ناوخۆ: لە ماوەی هەفتەیەکدا ئەو گەنجە کوردانەی لە لیبیا گیریانخواردووە دەگەنەوە هەرێمی کوردستان

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە ماوەی هەفتەیەکدا، ئەو گەنجە کوردانەی لە وڵاتی لیبیا گیریانخواردووە، دەگەڕێندرێنەوە هەرێمی کوردستان.…
زیاتر ببینە

مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا: داوای دابەشکردنی دوو مووچە دەکەین

نوێنەری مامۆستایانی گرێبەستی خوێندنی باڵا، رایگەیاند، داوادەکەین مووچەکانمان لەگەڵ مامۆستایانی گرێبەستی پەروەردە رێکبکرێتەوە. هیوا سەمەد، نوێنەری مامۆستایانی گرێبەستی…
Total
0
Share