کارەبای سلێمانی: بەشێوەیەکی کاتی کارەبا بۆ دوکانەکانی دارەسووتاوەکە گەڕێندرایەوە

کارەبای سلێمانی رایدەگەیەنێت، ئەمڕۆ بەشێوەیەکی کاتی کارەبا بۆ سەرجەم دوکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە گەڕێندرایەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی دابەشکردنی کارەبای سلێمانی/ رۆژهەڵات لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ پێنجەمین رۆژ تێدەپەڕێت بەسەر رووداوی سووتانی دووکانەکانی بازاڕی دارەسووتاوەکە و لە ساتی رووداوەکەوە، بەردەوام کارمەندانی هۆبەی کارەبای ناوەندی شار، لە هەوڵی دابینكردن و گێڕانەوەی کارەبان بۆ دووکانەکان.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەمڕۆش به‌شێوه‌یه‌كی كاتی کارەبا بۆ هه‌موو دووكانه‌كانی داره‌سووتاوه‌كه‌ گەڕێندرایەوە .

ئەوەشیخستەڕوو، هەر ئەمڕۆ کاری داگرتن و گواستنەوەی محاویلەی ژمارە (8) لە سه‌ربانی گوزەری پۆشاکی سەربازی له‌ داره‌سووتاوه‌كه‌ له‌سه‌ر فیده‌ری 303 مساعد، بۆ وه‌رشه‌ محەولات ئەنجامدرا بەمه‌به‌ستی چاككردنی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی: تەندروستیی بریندارانی رووداوی هاتوچۆکەی دوکان جێگیرە و کەس گیانیلەدەستنەداوە

سامان نادر، بەڕێوەبەری سەنتەری فریاکەوتنی سلێمانی بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، ”باری تەندروستیی بریندارانی رووداوی هاتوچۆکەی دوکان جێگیرە…
Total
0
Share