کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، بە بڕیارێک ژنانی ئێزدی بەبێ مەرج دەتوانن لە زانکۆکانی عێراقدا درێژە بە خوێندن بدەن.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رایگەیاند، لەسەر بڕیاری محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق مەرجی تەمەن و نمرەی بەرز بۆ ژنانی ئێزدی هەڵگیرا لە زناکۆکاندا و دەتوانن بەبێ ئەو مەرجانە درێژە بە خوێندن بدەن.
ئاماژەی بەوەشدا، بڕیارەکە لە پێناو باشترکردنی بارودۆخی ژنانی ئێزدی و دەستەبەرکردنی بنەمای یەکسانی و پێدانی مافی شایستەدایە، هەروەها ئامانج لێی گەڕانەوەیانە بۆ بازنەی خوێندن.
وەزارەتی کۆچ و کۆچبەران ئەوەشی خستەڕوو، ئیڤان فایەق جابرۆ، وەزیری کۆچ و کۆچبەرانی عێراق رەزامەندی سودانی بۆ جێبەجێکدنی بڕیارەکە وەرگرتووە و لەماوەکانی داهاتوودا لەسەرجەم زانکۆکانی خوێندنی باڵای عێراقدا کاری پێدەکرێت.