کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان هەفتەی داهاتوو یەکەم پرۆسەی ئەزموونی دەنگدان لە عێراق و هەرێمی کوردستان ئەنجامدەدات.
جومانە غەلای وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکان بە تۆڕی میدیایی ئێستا، یەکشەممەی داهاتوو یەکەمین پرۆسەی ئەزموونیی دەنگدان لە عێراق و هەرێم ئەنجامدەدرێت.
ئاماژەی بەوەشکرد، پرۆسەکە لە هەزار و 79 بنکەی تۆمارکردن، ئەمە جگە لە 20 نووسینگەی هەڵبژاردنی دەنگدانی گشتی و فەرمانبەران و دەنگدەران ئەنجامدەدرێت.
ئاشکراشیکرد، لە هەر پارێزگایەک وێستگەی دەنگدانی تایبەت بە هەماهەنگی لەگەڵ لایەنە ئەمنییەکانی پارێزگا، سەربازان و یەکە سەربازییەکان دەبنە دەنگدەر.