شارەوانی هەڵەبجە دەستبەسەر ئاژەڵی بەرەڵادا دەگرێت و سزای دارایی خاوەنەکانیان دەدات.
فەرحان عیزەت وتەبێژی شارەوانی هەڵەبجە رایگەیاند، دەستبەسەر ئاژەڵی بەرەڵادا دەگیرێت و سزای دارایی خاوەنەکانیان دەدرێت، بڵاوبوونەوەشیان لەناو شاردا دیاردەیەکی ناشرینە.
ئاماژەی بەوەشدا، رێژەی سزادانەکە بەپێی جۆری ئاژەڵەکە دەگۆرێت، بە جۆرێک کە بۆ مانگا بڕی 100 هەزار دینار و بۆ گوێرەکەش بڕی 75 هەزار دینار سزای خاوەنەکانیان دەدرێت.
دەشڵێت، “بڕیارەکە لەپێناو پاراستنی گیانی هاوڵاتییان و باجچەو شوێنە گشتییەکاندایە، چونکە لەماوەی رابردوودا زیان بە چەندین باخچە گەیشتووە و ئاژەڵەکان بوونەتە هۆی تێکدانیان”.
ئاماژەی بەوەشدا، لەچوارچێوەی بڕیارەکانی سەرۆکایەتی شارەوانی هەڵەبجەدا پرۆسەی دەستبەسەرداگرتنی ئاژەڵەکان بەردەوام دەبێت و ئەو شوێنانەشی تایبەتن بە بەخێوکردنی ئاژەڵ لەناو شاردا لادەبرێن و پێویستە ببرێنە دەرەوەی شار.