نرخی کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی تەمموز راگەیەندرا

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، نرخی یەک ئەمپێر کارەبای مۆلیدە ئەهلییەکان بۆ مانگی تەمموز لەنێوان 15 بۆ 16 هەزاردایە.

بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کارەبای سلێمانی بڵاویکردەوە، ئه‌مڕۆ یەكشه‌ممه‌ لیژنه‌ی دیاریكردنی نرخی مۆ‌لیده‌ ئه‌هلییه‌كان کۆبووەوە و به‌پێی نرخی سووته‌مه‌نی له‌ بازاڕه‌كاندا نرخی هه‌ر كاتژمێرێك بۆ یه‌ك ئه‌مپێر 42 دینارە دیاریکرا،‌ به‌مه‌ش نرخی یه‌ك ئه‌مپێر كاره‌بای مۆ‌لیده‌ی ئه‌هلی گه‌ڕه‌كه‌كان له‌ ناوشاری سلێمانی له‌نێوان 15 بۆ 16 هەزار دیناره‌.

ئاشکراشیکرد، لە مانگی ئابدا، هەرکاتێک کارەبای نیشتمانیی کوژایەوە پێویستە مۆلیدە ئەهلییەکان راستەوخۆ کارەبا بدەن بە هاوڵاتییان و نابێت لە 10 خولەک زیاتر دوابکەوێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

سلێمانی.. لەهەر 24 كاتژمێرێكدا 127 نەشتەرگەری لە نەخۆشخانە حكومییەكاندا ئەنجامدراوە

تەندروستیی سلێمانی رایدەگەیەنێت، لەهەر 24 کاتژمێرێکدا لە نەخۆشخانە حکومییەکانی ناو شاری سلێمانی 127 نەشتەرگەری بۆ هاوڵاتییان ئەنجامدراوە. بەپێی…
زیاتر ببینە

ئانۆ جەوهەر: لە كابینەی نۆیەم توانیمان خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت خێراتربكەین و نرخەكەشی هەرزانتر بكەین

وەزیری گواستنەوە و گەیاندنی حكومەتی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە كابینەی نۆیەمدا توانیمان خزمەتگوزاریی ئینتەرنێت خێراتربكەین و نرخەكەشی بە رێژەی…
Total
0
Share