بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی پشتیوانی لە هەموو ئەو بڕیارانە دەکات کە مافی مووچەخۆرانی هەرێم دەستەبەردەکەن

بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە میانەی کۆبوونەوەی لەگەڵ جاسم محەمەد عەبود سەرۆکی دادگای باڵای فیدڕاڵی رایگەیاند، یەکێتی پشتیوانی لە هەموو ئەو بڕیارانە دەکات کە مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستەبەردەکەن.

شەوی چوارشەممە بافڵ جەلال تاڵەبانی سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لەگەڵ جاسم محەمەد عەبود، سەرۆکی دادگای باڵای فیدراڵیی عیراق لە بەغداد کۆبوونەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی، وەزیری دادی عیراق ئامادەبوون، جەخت لە پاراستنی سەربەخۆیی دادگاکان کرایەوە.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا پابەندبوون بە دەستوور وەک سەرچاوەی بەدیهێنانی دادپەروەری بۆ تەواوی پێکهاتەکانی عیراق تەکیدی لەسەر کرایەوە.

بافڵ جەلال تاڵەبانی گرنگیی رۆڵی دادگای فیدراڵی بەرزنرخاند لە یارمەتیدانی هەولێر و بەغداد بۆ چارەسەرکردنی کێشە هەڵواسراوەکان، بە تایبەت پرسی مووچە و شایستە داراییەکان و لەو بارەیەوە جەختیکردەوە، “یەکێتی پشتیوانی لە هەموو ئەو بڕیارانە دەکات کە مافی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دەستەبەردەکەن”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

هاتوچۆی هەرێم: دەستکاریکردنی تابلۆی ئۆتۆمبێل سزای توندی بەدواوەیە

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی هەرێم روونکردنەوەیەکی دەربارەی ئەو کەسانە بڵاوکردەوە کە کەرەستەی جوانکاریی بۆ تابلۆی ئۆتۆمبێلەکانیان بەکاردەهێنن. لە روونکردنەوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی…
Total
0
Share