بافڵ جەلال تاڵەبانی: یەکێتی بەپەرۆشە بۆ پتەوکردنی یەکڕیزیی نیشتمانی

بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان لە بەغداد چاویکەوت بە نوری مالیکی، سەرۆکی ھاوپەیمانیی دەوڵەتی یاسا.

لە کۆبوونەوەکەدا نزار ئامێدی، ئەندامی مەکتەبی سیاسی و خالید شوانی، وەزیری دادی عێراق ئامادەیبوون گفتوگۆ لەبارەی دوایین گۆڕانکارییەکانی عێراق و ناوچەکە کرا و هەردوولا هاوڕابوون کە بە گفتوگۆ و لێکتێگەیشتن کێشەکان چارەسەربکرێن.

هەر لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆک بافڵ جەلال تاڵەبانی پەرۆشیی یەکێتی دووپاتکردەوە بۆ پتەوکردنی یەکڕیزیی نیشتمانی و بەردەوامیی دیالۆگی بەرپرسیارانەی نێوان سەرجەم لایەنەکان بۆ پاراستنی سەقامگیریی سیاسی و نەهێشتنی بەربەستەکانی بەردەم حکومڕانی لە وڵاتدا.

پرسی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق و رێگەخۆشکردن بۆ ئەنجامدانی لەکاتی دیاریکراوی خۆیدا گفتوگۆی وردی لەسەرکرا و هەردوولا جەختیان لە ئەنجامدانی هەڵبژاردنێکی پاک و بێگەرد کردەوە کە ببێتە مایەی ئارامیی زیاتر و خۆشگوزەرانی بۆ هاوڵاتییانی هەرێمی کوردستان و عێراق.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share