پەرلەمانتارێك: ڕێككەوتنێكی گشتی هەیە بۆ تێپەڕاندنی بودجە لە دانیشتنی ئەمڕۆدا

پەرلەمانتارێكی عێراق ڕایدەگەیەنێت، ڕێككەوتنێكی گشتیی لەنێوان فراكسیۆنەكاندا هەیە لەسەر تێپەڕاندنی پرۆژەیاسای بودجە لە دانیشتنی ئەمڕۆدا.

حەسەن خڵاتی، ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق ئەمڕۆ چوارشەممە 31ی ئازار وتی، ڕێككەوتنێكی گشتی هەیە لەسەر تێپەڕاندنی یاسای بودجە بەو مادانەشەوە كە ناكۆكییان لەسەرە، یان هێشتنەوەیان بەبێ دەنگدان.

وتیشی، “ئەو مادانەی ناكۆكییان لەسەرە وەك پشكی هەرێمی كوردستان و قەرزە دەرەكییەكان و نرخی دۆلار تائێستا یەكلانەكراونەتەوە” ئەوەشی وت، لەناو دانیشتنەكەدا چاو بە خاڵە ناكۆكەكاندا دەخشێندرێتەوە، ڕەنگیشە هەمواربكرێن و بخرێنە دەنگدانەوە.

خڵاتی ئەوەشی خستەڕوو، دوو ئاراستە لە ئەنجومەنی نوێنەران هەیە تایبەت بە نرخی دۆلار، یەكەمیان كارەكە دەخاتە دەستی حكومەتەوە و دووەمیش پێیوایە پەرلەمان دەتوانێت هەمواری بكات و ئومێدمان وایە بگەینە نرخێكی ناوەند و گونجاو.

پاش نیوەڕۆی ئەمڕۆ دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تایبەت بە دەنگدان لەسەر پرۆژەیاسای بودجەی گشتیی عێراق بۆ ساڵی 2021 دەستیپێكرد.

ڤیان سەبری، سەرۆكی فراكسیۆنی پارتی لە ئەنجومەنی نوێنەران بە تۆڕی میدیایی ئێستای وت، نیسابی یاسایی تەواو بووە و دانیشتنی ئەنجومەن تایبەت بە بودجە دەستیپێكرد.

پێشتر محەمەد حەلبوسی، سەرۆكی ئەنجومەن چووە نێو هۆڵی پەرلەمانەوە و بانگهێشتی پەرلەمانتارانی كرد بۆ دەستپێكردنی دانیشتنەكە.

بابەتی پێشتر

دانیشتنی ئەنجومەنی نوێنەران تایبەت بە بودجە دەستیپێكرد

بابەتی دواتر

ڕێواز فایەق: خەڵك باش دەزانن دابینكردنی موچە ئەركی پەرلەمانی كوردستان نییە

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

مەسرور بارزانی لەبارەی هێرش بۆ سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە

سەرۆکوەزیرانی هەرێم لەسەر هێرشەکانی باڵیۆزخانەی ئەمریکا لە بەغداد ڕایگەیاند، هێرش بۆسەر ناوەندە دیپلۆماتییەکان پێشهاتێکی مەترسیدارە. مەسرور بارزانی، سەرۆکوەزیرانی…
Total
0
Share