بزووتنەوەی گۆڕان- كوردسات بە بڕیاری كۆمسیۆن كۆنفرانسەكەمان دواخرا

بزووتنەوەی گۆڕان – كوردسات راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوە و دەڵێت، “بە بڕیاری كۆمسیۆن كۆنفرانسەكەمان دواخراوە”.

لە راگەیەندراوێكدا بزووتنەوەی گۆڕان ئاماژەی بۆ ئەوە كردووە، لە ماوەی شەش مانگی رابردوودا، لەژێر ڕۆشنایی فەرمان و ڕێنماییەكانی كۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەكانی عێراق هەنگاو بە هەنگاو ئامادەكارییمان بۆ گرێدانی كۆنفرانسی دامەزراندن كردووە.

ئاماژە بۆ ئەوەش كراوە، لەسەر ئەو بنەمایە دوای چەندینجار دواخستنی كاتی كۆنفرانس، رۆژی هەینی 4ی4ی 2025 4ی 4ی 2025 فەرمانی ژمارە (ش/ج/خ/895 لە27ی 3ی 2025)مان لە ڕێگەی ئۆفیسی سلێمانیەوە پێگەیشت، كە كۆمسیۆن خۆی فەرمانی دەركرد تا10ی 4ی كۆنفرانس ببەستین.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، ئێمەش لەژێر رۆشنایی فەرمانی كۆمسیۆن ئامادەی كاتی دیاریكراو 10ی 4ی 2025 بوین، ئەمڕۆش جارێكی دیكە ئەنجومەنی كۆمسیاران بە بڕیارێك گۆڕانكاری لە وادەی كردووە و كاتێكی دیكە دادەنرێت، بۆ ئەم هەنگاوەش پابەندی خۆمان بە جێبەجێكردنی یاسا و ڕێنماییەكان دەردەبڕین و چاوەڕێی كاتی نوێ دەكەین.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

دانا عەبدولکەریم: ئەرکی هەمووانە پابەندی رێککەوتنەکان بن و ئاستەنگ بۆ مووچە دروستنەکەن

وەزیری ئاوەدانکردنەوە و نیشتەجێکردن رایدەگەیەنێت، “ئەرکی هەمووانە پابەندی رێککەوتنەکان بن و ئاستەنگ بۆ مووچە دروستنەکەن”. دانا عەبدولکەریم، وەزیری…
زیاتر ببینە

باندێکی دزینی ئۆتۆمبێل لە سلێمانی و بەغداد دەستگیرکرا.. چاودێریی کڕیاریان دەكرد

ئاسایشی سلێمانی دەستگیرکردنی باندێکی دزینی ئۆتۆمبێلی ڕاگەیاند، كه‌ له‌ پێشانگاكانی فرۆشتنی ئۆتۆمبێل له‌ به‌غداد و شاره‌كانی هه‌رێم كاریان…
Total
0
Share