وەزارەتی ناوخۆ: رێککەوتن کراوە کۆمپانیاکانی گەیاندن ماتۆڕی بێدەنگ بەکاربهێنن

وەزارەتی ناوخۆ رایگەیاند، رێککەوتن کراوە کە کۆمپانیاکانی گەیاندن ماتۆڕی بێدەنگ بەکاربهێنن، هەروەها پابەندبوونمان بە جێگیرکردنی کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی دووپاتدەکەینەوە.

وەزارەتی ناوخۆی هەرێمی کوردستان رایگەیاند، لە کۆبوونەوەی ‌نێوان دیوانی وەزارەتی ناوخۆ و بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی هاتوچۆی هەرێمی کوردستان گفتووگۆ لەسەر کۆمەڵێک بابەت کرا، لەوانە جێبەجێکردنی یاسا و رێنماییەکانی هاتوچۆ و بەکارهێنانی ماتۆڕسکیل.

ئاماژەی بەوەشدا، رێککەوتن لەگەڵ کۆمپانیاکانی گەیاندنی خواردن کراوە کە دەستبکەن بە بەکار‌هێنانی ماتۆڕسکیلی بێدەنگ و کارەبایی، هەروەها رێکاری یاسایی لە بەرامبەر هەر شؤفێریک دەگیرێتەبەر کە دەستکاری دەنگی ماتۆڕسکیلەکەی کردبێت و ببێتە هۆی بێزارکردنی هاوڵاتییان.

ئەوەشی خستەڕوو، کامێراکانی تۆمارکردنی تیژڕەوی کاریگەرییان لەسەر کەمبوونەوەی رووداوەکانی هاتوچۆ و حاڵەتی گیانلەدەستدان و بریندار بوون هەبووە، هەربۆیە وەزارەت پابەندی خۆی بە جێگیرکردنی کامێراکان لە تەواوی شار و شارۆچکەکانی هەرێمی کوردستاندا دووپاتدەکاتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

“کوژرانی دوو بەندکراوی خەڵکی نەغەدە لەژێر ئەشکەنجەدا” بە بنەماڵەکانیان ڕاگەیەندرا

لەلایەن هێزە ئەمنییەكانی ئێرانەوە كەسوكاری دوو زیندانیكراوی خەڵكی نەغەدە کە پێشتر دەستبەسەرکرابوون، ئاگاداركراونەتەوە گیانیان لەدەستداوە، وەك ئەوەی ڕێكخراوی…
Total
0
Share