کەشناسیی هەرێم رایگەیاند، ئەمڕۆ لە ناوچەکانی هەرێم بەگشتی ئاسمان نیمچەهەور بۆ هەوری تەواو دەبێت لەگەڵ تاوەبارانی پچڕپچڕ و سبەینێ رێژەی بارانبارین لە سنووری سلێمانی زیاددەکات.
بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ چوارشەممە ئاسمان بە گشتی نیمچەهەور بۆ هەورى تەواو دەبێت لەگەڵ تاوەبارانی پچڕپچڕ و هەندێک جار هەورەبروسکەشی لەگەڵدا دەبێت بە تایبەتى لە سنوورى پارێزگاى هەولێر و دهۆک، پلەی گەرمی لە تۆمارکراوەکانی دوێنێ نزیکدەبێتەوە”.
باس لەوەشدەکات، “سبەینێ پێنجشەممە ئاسمان هەورى تەواو دەبێت لە زۆربەى کاتەکاندا لەگەڵ بارانی پچڕپچڕ و هەندێک جار هەورەبروسکەشی لەگەڵدا دەبێت رێژەى دابارین لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى زیاتردەبێت، پلەی گەرمی بە 4 بۆ 6 پلەى سیلیزى بەراورد بە تۆمارکراوەکانی ئەمڕۆ نزمدەبێتەوە”.
بەرزترین پلەی گەرمیی پێشبینیکراو بە پلەی سیلیزی:
هەولێر : 24 پلەی سیلیزی
سلێمانی : 22 پلەی سیلیزی
دهۆک : 22 پلەی سیلیزی
کەرکوک : 30 پلەی سیلیزی
زاخۆ : 21 پلەی سیلیزی
هەڵەبجە : 25 پلەی سیلیزی
سۆران : 21 پلەی سیلیزی
حاجی ئۆمەران : 15 پلەی سیلیزی
گەرمیان :33 پلەی سیلیزی