دوو بازرگان و بەكارهێنەری ماددەی هۆشبەر دەستگیركران

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی دوو تۆمەتباری راگەیاند کە سەرەڕای ئەوەی ماددەی هۆشبەریان بەکارهێناوە بازرگانییشیان پێوەکردووە، لە کاتی دەستگیرکردنیاندا دەستگیراوە بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەردا.

لە راگەیەندراوێکی پۆلیسی سلێمانیدا هاتووە، لەلایەن پۆلیسی سەیدسادق و دوکانەوە دوو تۆمەتبار دەستگیرکران کە بەکارهێنەر و بازرگانی ماددەی هۆشبەر بووە پێشتر بەدواداچوونیان لەبارەوە کراوە.

ئەو دوو تۆمەتبارە بە هەماهەنگیی نێوان پۆلیسی سەیدسادق و پۆلیسی دوکان دەستگیرکراون، لەکاتی دەستگیرکردنیشیاندا دەستگیراوە بەسەر بڕێک ماددەی هۆشبەردا کە بڕی یەک کیلۆگرام کریستاڵ بووە، هەروەها چەکێکی جۆری دەمانچە و بۆمبێکی دەستی و ئۆتۆمبێلێکیش دەستیبەسەردا گیراوە.

هەروەها یەکێک لە تۆمەتبارەکان بە 18 مانگ زیندانیکردن سزادراوە.

هەردوو تۆمەتبار ب،ح،ع لەدایكبووی 1995، ه،أ،م لەدایكبووی 1999 بە بڕیاری دادوەر راگیراون.

بابەتی پێشتر

مباپێ چاوەڕێی مانگی ئابە

بابەتی دواتر

هەولێر.. پێنج كەس بە تۆمەتی هەڕەشە و بڵاوكردنەوەی ڤیدیۆی كچان و كوڕان دەستگیركران

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share