ژمارەیەک گۆڕی بەکۆمەڵی ئەنفالکراوان هەڵدەدرێنەوە

لەسەر داوای پەرلەمانتارێکی کورد محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراق بڕیاری هەڵدانەوەی ژمارەیەکی دیکە لە گۆڕە بەکۆمەڵەکانی دەرکرد.

سروە محەمەد ئەندامی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لەسەر پرسی هەڵدانەوەی گۆڕەبەکۆمەڵەکان سەردانی محەمەد شیاع سودانی سەرۆک وەزیرانی عێراقی کردووە و داوای دەستپێکردنەوەی پرۆسەکەی کردووە.

ئاماژەی بەوەشکرد، سودانی رەزامەندی دەربڕیوە بۆ هەڵدانەوەی ئەو گۆڕانە لە نزیکترین کاتدا، بۆ ئەو مەبەستەش نووسراوێکی ئاڕاستەی دامەزراوەی شەهیدانی عێراق کرد بەئامانجی هەڵدانەوەی ئەو گۆڕە بەکۆمەڵانەی کە ماونەتەوە، بەتایبەت رووفاتی ئەنفالکراوان لە نزیکترین کاتدا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

قائیمقامی سلێمانی: لەکاتی تاقیکردنەوەکاندا کارەبای بەردەوام بۆ خوێندنگەکان دابین دەكرێت

لەسەر داوای قائیمقامی سلێمانی مۆلیدە ئەھلیەکانی سلێمانی لە کاتی دەستپێکردنی تاقیکردنەوەکان بەبەردەوامی کارەبا بۆ خوێندنگەکان دابین دەکەن. لە…
Total
0
Share