کەشناسیی هەرێم: بارانبارین دەستپێدەکات و پلەکانی گەرما نزمدەبنەوە

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆوە شەپۆلی بارانبارین هەرێم دەگرێتەوە و لە کاتەکانی شەوەوە دابارین زیاددەبێت.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسیی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، “ئەمڕۆ سێشەممە بەگشتی ئاسمان هەوری تەواو دەبێت لە کاتەکانی بەیانیدا بارانبارین لە سنووری پارێزگای دهۆک دەستپێدەکات لە دوای نیوەڕۆ سەرجەم ناوچەکان دەگرێتەوە لە کاتەکانی شەودا رێژەی بارانبارین زیاتردەبێت و هەورە تریشقەشی لەگەڵدا دەبێت، نزم دەبێت بە (1-3) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی رۆژی پێشوو”.

ئاماژەی بەوەشکرد، “لە ئەنجامی زیادبوون و قووڵبوونەوەی نزمە پاڵە پەستۆی دەریای ناوەڕاست شەپۆلێکی سەرتاسەری بارانبارین تەواوی ناوچەکەمان دەگرێتەوە بارانبارینی مام ناوەند و لێزمە باران لە ناوچە جیاجیاکان دەبێت کاریگەریەکەی لە دوای نیوەڕۆ بەهێزتر دەبێت سەرەتا لە رۆژئاوای هەرێم و سنووری پارێزگای دهۆک دابارینی بەهێز دەبێت و لێزمە باران و هەورە تریشقە دەبێت، کاریگەرییەکەی لە دوای نیوەرۆ درێژدەبێتەوە بۆ سەر سنووری پارێزگای هەولێر و ئیدارەی سۆران و ناوچە شاخاوییەکان و سەنتەری پارێزگای هەولێر، لە کاتەکانی ئێوارە درێژ دەبێتەوە بۆ سەر سنووری پارێزگای کەرکوک و سلێمانی و هەڵەبجە”.

ئاشکراشیکرد، “پلەکانی گەرما بەرز دەبێتەوە بە (3-5) پلەی سیلیزی بە بەراورد لە تۆمارکراوی ئەمڕۆ”.

بابەتی پێشتر

لە سنوورى سەید سادق هاوڵاتییەک لە کاتى راوکردنى ماسیدا دەستگیرکرا

بابەتی دواتر

نرخی زێڕ بەرزبووەوە و دۆلار و نەوت دابەزین

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share