بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، چاوەڕواندەكرێت لەگەڵ مووچەی مانگی چوار مینحە 100 هەزار دینارەكە بۆ خانەنشینان بگەڕێندرێتەوە.
عەزیز عەلی فەتاح، بەڕێوەبەری خانەنشینیی پێشمەرگە لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، بەپێی بڕیارەكەی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق دەبێت مینحە 100 هەزار دینارەكە بۆ خانەنشینان بگەڕێندرێتەوە و بۆ ئەوەش پێویستە ئامادەكاری بۆ بكرێت.
وتیشی، “ئەو مینحەیە مووچە نییە و دەتوانرێت بۆ خانەنشینان ببەسترێت و لەگەڵ مووچەكەدا پێیان بدرێت”.