راوێژكاری وەزارەتی دارایی هەرێم رایدەگەیەنێت، لە هەفتەی داهاتووەوە دەستدەكرێت بە رێكارەكانی وەرگرتنی لیستی مووچەی مانگی چوار لە وەزارەتەكان و دەنێرین بۆ بەغداد.
رێباز عەباس، راوێژكار لە وەزارەتی دارایی هەرێم رایگەیاند، بەپێی ئەو رێككەوتنەی لەسەر لیستی مووچە كراوە، لیستی مووچەی مانگی یەك كراوەتە بنەما بۆ مووچەی مانگەكانی دیكە و لە لیستی مووچەی مانگی سێدا هیچ گۆڕانكاری تێدا نەكراوە و وەك خۆی تەموویل كرا.
وتیشی، “بۆ مووچەی مانگی چوار بە هەمان میكانیزمی لیستی مووچەی مانگی سێ ئامادەدەكرێت و دوای وەرگرتنی لیستەكان لە وەزارەتەكان دەنێرین بۆ بەغدا تاوەكو لە كاتی خۆیدا تەموویل بكرێت”.