قائیمقامیه‌تی سلێمانی، رایدەگەیەنێت، “رۆژی شه‌ممه دوامۆڵه‌تە بۆ خاوه‌ن دووكان و بازاڕه‌كان كه ته‌واوی مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی له شوێنه‌كانیان جێبه‌جێبكه‌ن، به‌پێچه‌وانه‌وه سزادەدرێن”.
قائیمقامیه‌تی سلێمانی لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “بۆ رێگریكردن له رووداوی نه‌خوازراو و ئاگركه‌وتنه‌وه، لیژنه‌كانی قائیمقامیه‌تی سلێمانی خاوه‌ن دووكانه‌كان ئاگادارده‌كه‌نه‌وه له‌كاتی داخستنی دووكانه‌كانیان پێویسته هیچ كاڵاوشمه‌كێك له‌ده‌ره‌وه‌ی دووكانه‌كان به‌جێنه‌هڵێن”.
دەشڵێت، “ساڵانه و له‌گه‌ڵ نزیكبوونه‌وه‌ی هاوین و بەرزبوونەوەی پله‌ی گه‌رمی، قائیمقامیه‌تی سلێمانی له‌ڕێگه‌ی لیژنه‌ی سه‌لامه‌تیی باڵه‌خانه‌كانه‌وه سه‌رجه‌م شوێنه‌كان له مه‌ترسییه‌كان ئاگادارده‌كاتەوە، له‌كاتی هه‌بوونی كه‌موكورتیی خاوه‌ن شوێنه‌كان پابه‌ند به‌مه‌رجه‌كانی سه‌لامه‌تی ده‌كرێنەوە”.
قائیمقامیەتی سلێمانی دەڵێت، “لیژنه‌كه رۆژی شه‌ممه 12ی نیسانی 2025ی وه‌ك دوامۆڵه‌ت بۆ پابه‌ندبوونی دووكان و بازاڕه‌كان دیاریكردووه، به‌پێچه‌وانه‌وه شوێنه‌كه و خاوه‌نه‌كه‌شی رووبه‌ڕووی رێكاری یاسایی ده‌كاته‌وه”.