سودانی دێتە سلێمانی و لەگەڵ بافڵ جەلال تاڵەبانی کۆدەبێتەوە

رۆژی چوارشەممە، سەرۆک وەزیرانی عێراق سەردانی سلێمانی دەکات و لەگەڵ سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان کۆدەبێتەوە.

سۆزان مەنسور، بڕیاردەری فراكسیۆنی یەكێتی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق رایگەیاند، لە چوارچێوەی سەردانەكەیدا بۆ سلێمانی، پێدەچێت محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق بەشداریی دیداری سلێمانی بكات كە لەلایەن زانكۆی ئەمریكی لە عێراق – سلێمانی (AUIS) رێكدەخرێت.

دەشڵێت، چاوەڕواندەكرێت جگە لە یەکێتی، لەگەڵ حزب و لایەنەكانی دیكەش كۆببێتەوە.

رۆژی پێنجشەممەی رابردوو 10/4/2025، بافڵ جەلال تاڵەبانی، سەرۆكی یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان لەگەڵ محەمەد شیاع سودانی، سەرۆك وەزیرانی عێراق لە بەغداد كۆبووەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

وەزیری شارەوانی هەرێم: پێویستە پەلەبکرێت لە دابەشکردنی زەوی بەسەر فەرمانبەراندا

ئەمڕۆ كۆبوونەوەی دووەمی ئەنجوومەنی شارەوانی، بەمەبەستی دەستپێكردنی هەنگاوە كردارییەکانی بۆ دابەشكردنی زەوی بەسەر فەرمانبەران بەڕێوەچوو و وەزیری شارەوانی…
زیاتر ببینە

سۆران عومەر: لەبارەی دامەزراندنی یەکەمەکانی زانکۆ و پەیمانگاکانەوە چاوەڕوانی وەڵامی تەیف سامی دەکەین

سۆران عومەر، ئەندامی لیژنەی دارایی لە ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، دۆسییە دامەزراندنی گرێبەست و…
Total
0
Share