پێشبینیدەکرێت ئەمڕۆ لەم ناوچانە باران ببارێت

شارەزایەکی بواری کەشناسی رایدەگەیەنێت، پێشبینیدەکرێت ئەمڕۆ لە چەند ناوچەیەک بارانێکی کورتخایەن ببارێت.

شاڵاو هیدایەت، شارەزای بواری کەشناسی رایگەیاند، کاتەکانی پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ دووشەممە، لە ئیدارەکانی راپەڕین و سۆران، دوو گەواڵە بەهۆی هەوری ناوخۆیی دروستبوون.

دەشڵێت، ئەگەری هەورەبروسکە و بارانێکی کاتی و کورتخایەنی کەمیان لێدەکرێت لە هەندێک شوێنی ئەو دوو ئیدارەیە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share