هەولێر.. مامۆستایەك قسەی بە خوێندكارەكەی وتووە و ئەویش خۆی سووتاندووە

لە یەكێك لە خوێندنگەكانی شاری هەولێر خوێندكارێك لە رۆژی ئاڵادا مۆبایلی بردووەتە خوێندنگەكەی و مامۆستاكەی لێی وەرگرتووە و پێی نەداوەتەوە دواتر خوێندكارەكە خۆی سووتاندووە.

لە كۆنگرەیەكی رۆژنامەوانیدا مامی كچەكە رایگەیاند، برازاكەم تەمەنی 17 ساڵە دوای ئەوەی چەند جارێك داوای لە مامۆستاكەی كردووە مۆبایلەكەی بۆ نەگەڕاندووەتەوە و كچەكەش بە خوێندكارەكانی هاوڕێی ووتووە كە خۆی دەكوژێت.

ئاشكراشیكرد، دواتر برازاكەم چووەتەوە ماڵەوە و خۆی سووتاندووە و ماوەی چەند مانگێكە لە ژێر چاودێریی چڕدایە و تائێستا مامۆستاكە چەندجارێك ئاگاداركردنەوەی لە دادگاوە بۆچووە و دەستگیرنەكراوە و داوادەكەین رێكاری یاسایی بەرامبەر بگیرێتەبەر.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

شارەوانیی سلێمانی پۆستەر و ریکلامی کاندید و لایەنە سیاسییەکان لێدەکاتەوە

شارەوانیی سلێمانی هەڵمەتێكی كۆكردنەوەی فلێكس و وێنەی كاندیدی قەوارە سیاسییەكانی ئەنجامدا. سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ…
زیاتر ببینە

قوباد تاڵەبانی: عەبدوڵا گویل ستایشی هەڵوێستی هەرێمی کوردستان و یەکێتی کرد

قوباد تاڵەبانی لەگەڵ عەبدوڵا گویل، سەرۆککۆماری پێشووی تورکیا کۆبووەوە. قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، خۆشحاڵ بووم…
Total
0
Share