پاسپۆرتی سلێمانی ئاگادارییەک ئاراستەی کوردانی تاراوگە دەکات

پاسپۆرتی سلێمانی ئاگادارییەکی ئاراستەی کوردانی تاراوگە کرد و رایگەیاند، “بۆ دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت کار بە سورە قەیدی ئەلیکترۆنی ناکرێت”.

بەڕێوەبەرایەتیی پاسپۆرتی سلێمانی ئاگادارییەکی ئاراستەی کوردانی دەرەوەی وڵات “تاراوگە” کرد و رایگەیاند، بەهیچ جۆرێک بۆ دەرکردن و نوێکردنەوەی پاسپۆرت کار بە (سورە قیدی ئەلیکترۆنی) ناکرێت.

ئاماژەی بەوەشدا، بە بڕیاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی عێراق کارکردن بە سورە قەیدی ئەلیکترۆنی راگیراوە.

ئەوەشی خستەڕوو، لە ئێستادا کوردانی دەرەوەی وڵات، تەنها لە رێگای کارتی نیشتمانییەوە دەتوانن مامەڵەکانیان جێبەجێبکەن، هەروەها پێویستە لەکاتی گەڕانەوەیاندا بۆ هەرێمی کوردستان مۆڵەتی 30 رۆژ وەربگرن، چونکە ماوەی تەواوبوونی کارتی نیشتمانی 20 بۆ 30 دەخایەنێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق: پلانێکی بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد خستەڕوو

یەکێتیی ژوورە بازرگانییەکانی عێراق دووپاتیکردەوە، پلانێکیان بۆ چارەسەرکردنی کێشەکانی نێوان هەرێم و بەغداد خستووەتەڕوو کە تیایدا کێشەی تۆمارکردنی…
Total
0
Share