کەشناسیی هەرێم: پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە و خۆڵبارین کۆتاییدێت

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، لە کاتەکانی دواینیوەڕۆوە خۆڵبارین کۆتاییدێت و پلەی گەرمی بەرزدەبێتەوە.

بەڕێوەبەرایەتیی کەشناسی و بومەلەرزەزانیی هەرێم بڵاویکردەوە، ئەمڕۆ یەکشەممە ئاسمان ساماڵ و پەلە هەور دەبێت، بەشێک لە سنوورى پارێزگاى سلێمانى و کەرکوک لە کاتەکانى بەیانى تۆز وخۆڵ بەرزدەبێتەوە، پاشان لەکاتەکانی دواینیوەڕۆ کۆتاییدێت، پلەی گەرمی کەمێک بەرزدەبێتەوە بەراورد بە تۆمارکراوەکانی دوێنێ.

ئاشکراشیکرد، سبەینێ دووشەممە ئاسمان ساماڵ و پەڵە هەور دەبێت پاشان دەگۆڕێت بۆ نیمچە هەور، پلەی گەرمی بەراورد بە ئەمڕۆ کەمێک بەرزدەبێتەوە.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share