بەرگریی شارستانیی سۆران: تەرزە و بارانبارین كۆتاییان نەهاتووە و ئۆتۆمبێلەكانتان داپۆشن

بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران چەند رێنمارییەك بە هاوڵاتییان دەدات و دەڵێت، ئەمشەو تەرزە و بارانبارین كۆتاییان نەهاتووە و ئۆتۆمبێلەكانتان داپۆشن”.

بەپێی راگەیەندراوێكی بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سۆران كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاگاداری هاوڵاتییانی سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران دەكەینەوە شەپۆلی بارانبارین و تەرزە كۆتایینەهاتووە و پێشبینیدەكرێت بەردەوامبێت بە تایبەتی لە سنووری ئیدارەی سەربەخۆی سۆران بۆیە تەواوی هێزەكانمان لە حاڵەتی ئامادەباشیدان بە مەبەستی بەهانەوە چوونی هاوڵاتییان.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، بەپێویستی دەزانین هاوڵاتییان كەلوپەلەكانیان و ڕۆشنایی ماڵەكانیان داپۆشن و هەر خاوەن ئۆتۆمبێلێك ئۆتۆمبێلەكەی ببەرێتە گەراج ئەگەر هەیبێت یاخود داپۆشێت بە كەلوپەلی پێویست، تاوەكو دووچاری زیانی ماددیی نەبن.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئاوات شێخ جەناب: کاری جددیمان بۆ بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست کردووە

وەزیری دارایی هەرێم لەگەڵ نوێنەری فەرمانبەرانی گرێبەست کۆبووەوە و رایگەیاند، کاری جددیمان بۆ بەهەمیشەییکردنی فەرمانبەرانی گرێبەست کردووە. لە…
Total
0
Share