لە پێنج پارێزگای باکووری کوردستان بەهۆی نالەباریی کەشوهەوا پشوو راگەیەندرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە، لە پێنج پارێزگای باکووری کوردستان، بەهۆی بارینی بەفر و نالەباریی کەشوهەوا، قوتابخانەکان بۆ ماوەی یەک رۆژ داخران.

جگە لە پێنج پارێزگاکەی باکووری کوردستان (جۆلەمێرگ، سێواز، خارپێت، ئەرزینگان و دێرسیم)، هاوکات لە 19 پارێزگای تورکیاش هەمان بڕیار درا، کە بریتین لە پارێزگاکانی (دوزجە، نیدە، ئۆردو، نەوشەهیر، ئادانا، قەیسەری، گوموشهانە، بۆڵو، زۆنگوڵداک، ساکاریا، یۆزگات، کۆجائەلی، ترابزۆن، کۆنیا، ئاکسارای، گیرەسوون، سامسوون، سینۆپ و یاڵۆڤا).

سەرجەم ئەو قوتابخانانە، بەهۆی زۆریی بەفربارین و مەترسیی سەهۆڵبەندان، داخران و مۆڵەتی کارگێڕیش بە فەرمانبەرانی کەرتی گشتی دراوە.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لەدوای گیانلەدەستدانی ژنێک بەهۆی نەشتەرگەریی لابردنی چەوری وەزارەتی تەندروستی بڕیاریدا

لەدوای گیانلەدەستدانی ژنێک بەهۆی نەشتەرگەریی لابردنی چەوری زیادەی ورگ، وەزارەتی تەندروستی لەبارەی ئەو پزیشکەی نەشتەرگەرییەکەی ئەنجامداوە و ئەو…
Total
0
Share