بەڕێوەبەرایەتیی بەگریی شارستانیی سلێمانی رایگەیاند، بەبێ هیچ زیانێکی گیانیی لە ماوەیەکی کەمدا توانیویانە ئاگرەکەی بازاڕی دارەسووتاوەکە کۆنتڕۆڵبکەن.
بەڕێوەبەرایەتیی بەرگریی شارستانیی سلێمانی بڵاویکردەوە، دوای ئاگارکردنەوەمان لە بوونی رووداوێکی ئاگر لە بازاڕی مەزادخانەی سەرەوە ناسراو بە دارەسووتاوەکە، دەستبەجێ
بەسەرپەرشتی بەڕێوەبەری بەرگریی شارستانیی سلێمانی، تیمەکانمان رووبەڕووی ئاگرێکی گەورە بوونەوە، شوێنی رووداوەکە بەهۆی سەختی و دژوارییەوە، گەیشتنی ئۆتۆمبێلەکانی ئاگرکوژێنەوەی زۆر ئەستەم کردبوو.
ئاماژەی بەوەشکرد، سەرەڕای گەورەیی ئاگرەکە و بوونی بڕێکی زۆر لە کەلوپەلی جۆراوجۆر و ئاسان بۆ سووتان کە هۆکاربوون بۆ خێرا تەشەنەکردنی، تیمە کارامە و دڵسۆزەکانی بەرگری شارستانی توانیان بە لێهاتوویی و خێراییەکی بەرچاوەوە رووبەڕووی دۆخەکە ببنەوە، بە دانانی پلانێکی تۆکمە و دابەشبوونیان بەسەر شەش قۆڵدا، توانیان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن و رێگری لە تەشەنەکردنی زیاتری بکەن بۆ دوکان و موڵکی دەوروبەری ناو بازاڕەکە.
ئاشکراشیکرد، جگە لە زیانی ماددی ئاگرەکە هیچ زیانێكی گیانی بەدواوە نەبووە.