سلێمانی.. رێكارەكانی پێدانی زەوی خێراتردەكرێن

رێكارەكانی پێدانی زەوی لە سلێمانی خێراتردەكرێن و شارەوانیی سلێمانی وردەكارییەكەی دەخاتەڕوو.

بەپێی راگەیەندراوێكی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی كە وێنەیەكی دەست تۆڕی میدیایی ئێستا كەوتووە و تێیدا هاتووە، ئاماژە بە بڕیاری سەرۆكایەتیی ئەنجومەنی وەزیران ژمارە 2620 كە لە 21ی حوزەیرانی ئەمساڵ و بڕیاری ئەنجومەنی شارەوانی تایبەت بە دابەشكردنی زەوی ئەمڕۆ 12 بڕیار و نووسراوی دیكەی سەرۆكایەتیمان ئاڕاستەی بەڕێوەبەرایەتییەكانی تۆماركردنی خانووبەرە كران بەمەبەستی تەواوكردنی كاری تۆماركردنی جیاكردنەوە و رێكارەكان تاوەكو بتوانرێت لە ئاییندەیەكی نزیكدا مامەڵەكانی دابەشكردنی زەوییەكەیان و بەناوكردنیان بۆ تەواوبكرێت.

هەر لە راگەیەندراوەكەدا هاتووە، داواكارین لەو بەڕێزانەی كە سوودمەندبوون لەو بڕیارەی قوباد تاڵەبانی، جێگری سەرۆك وەزیران سەردانی سەرۆكایەتیی شارەوانیی سلێمانی بەشی موڵكایەتی زەوی و زار بكەن.

ئەوەشخراوەتەڕوو ، تاوەكو ئێستا 22 بڕیار نێردراوە بۆ جێبەجێكردنی كاری جیاكردنەوە و ژمارەیەكی زۆر كەم ماون لە بڕیارەكان و چاوەڕێی تەواوكردنی رێكارە هونەری و یاساییەكانین لە فەرمانگە پەیوەندیدارەكان تاوەكو لە نزیكترین كاتدا هەوڵبدرێت كاری لەسەربكرێت و تەواوبكرێت.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە هەولێر بازرگانێك به‌ 92 كیلۆگرام مادده‌ی هێرۆینه‌وه‌ ده‌ستگیركرا

بازرگانێكی ماددەی هۆشبەر بە 92 كیلۆگرام ماددەی هێرۆینەوە لەلایەن به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تی نه‌هێشتنی مادده‌ هۆشبه‌ره‌كانەوە لە هەولێر دەستگیركرا. له‌ ڕاگه‌یه‌ندراوێكدا،…
Total
0
Share