روونکردنەوە لەبارەی قەدەغەکردنی تیکتۆک لە عێراق دەدرێت

وەزیری پەیوەندییەکانی عێراق لەبارەی بڕیاری راگرتنی “تیکتۆک”ـەوە رایگەیاند، “چاوەڕێی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەین”.

ئەمڕۆ شەممە، هەیام یاسری وەزیری پەیوەندییەکانی حکومەتی عێراق رایگەیاند، دوای ئەوەی لە ماوەکانی رابردوودا داواکاری رەسمیمان لەبارەی قەدەغەکردنی تیکتۆک ئاراستەی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کردبوو، بەڵام تاوەکو ئێستا وەڵاممان نەدراوەتەوە.

ئاماژەی بەوەشدا، داواکارییەکە لەپێناو پاراستنی تاکەکانی کۆمەڵگا و خێزانەکانە، چونکە ئەپلیکەیشنەکە کاریگەری نەرێنی لەسەر کۆمەڵگا دروستکردووە، لە ئێستاشدا چاوەڕێی وەڵامی ئەنجومەنی نوێنەران دەکەین و پێشبینی دەکرێت لەماوەکانی داهاتوودا چارەنووسی داواکارییەکە یەکلابکرێتەوە.

ئەوەشی خستەڕوو، بەدەر لە داواکاریی بۆ قەدەغەکردنی تیکتۆک، بۆ ساڵی 2025 کار لەسەر جێبەجێکردنی ژمارەیەک پرۆژە دەکەین، لەوانە جێبەجێکردنی مۆڵەتی نیشتمانی بۆ مۆبایلەکان، لەرێگای بەکارهێنانی تەکنەلۆجیای نەوەی پێنجەمەوە 5G و بەکارهێنانی.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

راوێژکارێکی سودانی: پارەی تەواو بۆ دابینکردنی مووچە بەردەستە و هیچ کێشەیەکی دارایی دروستنابێت

راوێژکارێکی سودانی، دەربارەی دروستبوونی کێشە بۆ دابەشکردنی مووچە رایگەیاند، “پارەی تەواو بۆ دابینکردنی مووچە بەردەستە و هیچ کێشەیەک…
Total
0
Share