زیاتر لە نیوەی ئەمریكییەكان لەگەڵ سزادانی ترەمپ-دان

دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا

زیاتر لە نیوەی خەڵكی ئەمریكا، پێیان باشە دۆناڵد ترەمپ سزابدرێت.

دوای ئەوەی بەهۆی پشێوییەكانی كۆتا ڕۆژەكانی دەسەڵاتەكەی و هەڵكوتانەسەر كۆنگرێس لەلایەن شوێنكەوتووانییەوە، دەسەڵاتی یاسایی و چاودێریی ئەمریكا بڕیاریدا لێپێچینەوە لە دۆناڵد ترەمپ سەرۆكی پێشوو بكات، ڕاپرسییەك بۆچوونی ئەمریكییەكان لەوبارەیەوە دەخاتەڕوو.

ڕاپرسییەكە لەلایەن “ڕۆیتەرز – ئیپسۆس”ـەوە كراوە، دەریخستووە كە 51%ی ئەمریكییەكان، بە پێویستی دەزانن ترەمپ سزابدرێت.

ئەوانەی لەگەڵ سزادانی ترەمپ-دان، داوادەكەن ئەنجومەنی پیران بە تۆمەتی هاندان بۆ سەرپێچی، دۆناڵد ترەمپ سزابدات و نەهێڵێت جارێكی تر هیچ پۆستێكی گشتی بگرێتەدەست.

ئەو ڕاپرسییە لە ڕۆژانی چوارشەممە و پێنجشەممەی ڕابردوودا ئەنجامدراوە و ئەمڕۆ ئەنجامەكانی لەلایەن میدیای ئەمریكییەوە بڵاوكراوەتەوە، 37%ی بەشداربووەكانی دژی ئەوەن ترەمپ سزابدرێت و دەڵێن، “پێویست نییە و نابێت ئەو كارە بكرێت.”

لە بەرانبەردا 12%ی ئەمریكییەكان كە بەشداریی ڕاپرسییەكەیان كردووە، ڕایانگەیاندووە كە دڵنیانین لەوەی پێویستە ترەمپ سزابدرێت یاخود نا.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

لە پەراوێزی کۆبونەوەی نەتەوە یەکگرتوەکان گفتوگۆ لەبارەی ڕێککەوتنی ئەتۆمی دەکرێت

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئێران هەڵوێستی وڵاتەکەی لەبارەی ئەگەری دانوستانی ئەتۆمی لە پەراوێزی کۆبوونەوەی کۆمەڵەی گشتیی نەتەوەیەکگرتووەکان ئاشکراکرد. ناسر…
Total
0
Share