سبەینێ بەشی دووەمی نەوتەکەی بەغداد لە سەیدسادق دابەشدەکرێت.
قائیمقامیەتی قەزای سەیدسادق لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، “ئاگاداری هاوڵاتییان و دانیشتووانی سنووری قەزاکەمان دەکەین، سبەی یەکشەممە بەشی دوومی ئەو بڕە نەوتەی کە لەلایەن حکومەتی عێراق دابینکراوە دابەشدەکرێت”.
دەشڵێت، “لە رۆژانی داهاتووش دابەشکردنی نەوت لەناو سەنتەری قەزای سەیدسادق و گوندەکانی سنوورەکە بەردەوامدەبێت”.
قائیمقامیەتی سەیدسادق دەڵێت، “ئەو بڕە نەوتە تەنها بە کارتی زیرەکی نەوت بە هاوڵاتییان دەدرێت و هەر خێزانێک بڕی 200 لیتری نەوتی بە بڕی 60 هەزار دینار پێدەدرێت”.