کۆمسیۆن: دڵنیادەبینەوە لە بەڕێوەبردنی هەڵبژاردن بەبێ گرفت

وتەبێژی کۆمسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق رایگەیاند، کار لەسەر ئامادەکردنی ئامێرەکانی هەڵبژاردن دەکەن، بۆ دڵنیابوون لە بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردن بەبێ گرفت.

جومانە غەلای، وتەبێژی کۆمسیۆنی عێراق رایگەیاند، بەپێی دەستوور و یاسا، کۆمسیۆن پابەنددەبێت بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەکان لەوادەی دیاریکراوی خۆیدا.

وتیشی، ژمارەی ئەو کەسانەی لەدایکبووی ساڵی 2007ـن و بە دەنگدەری نوێ هەژماردەکرێن، زیاترە لە یەک ملیۆن دەنگدەر”.

ئاماژەی بەوەشکرد، کۆمسیۆن لە رێگەی هەزار و 79 ناوەندی تۆمارکردن لە سەرتاسەری عێراق، پێشوازی لە دەنگدەران دەکات، ئەمە جگە لە ناردنی تیمی گەڕۆک بۆ دامودەزگا و دەستە حکومییەکان، بەمەبەستی هۆشیارکردنەوەی خەڵک و پەروەردەکردنیان لە گرنگیی نوێکردنەوەی تۆماری هەڵبژاردنەکان.

جومانە غەلای ئەوەشی وت، “کۆمسیۆن لەئێستادا کار لەسەر نۆژەنکردنەوە، ئامادەکردن و پاراستنی ئامێرەکانی هەڵبژاردن دەکات بۆ دڵنیابوون لە بەڕێوەبردنی پرۆسەی هەڵبژاردن بەبێ گرفت”.

بابەتی پەیوەندیدار
زیاتر ببینە

ئەنجومەنی نوێنەران بۆ پڕكردنەوەی شوێنی پەرلەمانتارانی سەدر كۆدەبێتەوە

بڕیارە ئەمڕۆ ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق كۆببێتەوە بۆ سوێندخواردنی پەرلەمانتارانی نوێ لەجێگای پەرلەمانتارە دەستلەكاركێشاوەكانی ڕەوتی سەدر. كۆبوونەوەكەی ئەنجومەنی نوێنەران…
زیاتر ببینە

مستەفا کازمی هێرشەکانی ئیسرائیل بۆسەر کەرتی غەززە ئیدانە دەکات

سەرۆک وەزیرانی عێراق لە پەیوەندییەکی تەلەفۆنیدا لەگەڵ سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستین ڕایگەیاند، “عێراقییەکان و فەڵەستینییەکان پەیوەندییەکی مێژوویان لە نێواندا…
Total
0
Share