داواکارییەکانی بەغداد لە حکومەتی هەرێم ئاشکرادەکرێت

میدیاکانی عێراق وردەکاریی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد ئاشکرادەکەن و دەڵێن، رۆژی سێشەممە رەشنووسی رێککەوتنەکە، دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق.

سەرچاوەیەکی ئاگادار بە میدیاکانی عێراقی راگەیاند، رۆژی سێشەممە وردەکارییەکانی رەشنووسی رێککەوتنی نێوان هەرێم و بەغداد، دەخرێتە بەردەم ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق بۆ ئەوەی دەنگی لەسەر بدرێت.

بەپێی زانیارییەکان، رەشنووسى رێککەوتنەکە لە دانوستانەکانى پێشترى هەرێم و بەغداد ئامادەکراوە، بەڵام حکومەتى عێراق چەند سەرنج و تێبینىیەکی لەسەر نووسیوە و جارێکی دیکە بۆ حکومەتی هەرێمى کوردستانی ناردووەتەوە.

ئەو سەرچاوەیە ئەوەشی ئاشکراکرد، رەشنووسەکە لەلایەن محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق و حەیان عەبدولغەنی، وەزیری نەوت و فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوە، دەستکاریی کراوە و تێیدا، بەغداد بەمشێوەیە داواکارییەکانی خستووەتەڕوو:

– بەغداد رۆژانە 280 هەزار بەرمیل نەوت رادەستی کۆمپانیای سۆمۆ دەکات، لە کۆی 400 هەزار بەرمیل نەوتی هەرێم و هاوکات، 120 هەزار بەرمیل بۆ کۆمپانیا نەوتییەکان تەرخاندەکرێت.

– 42 هەزار بەرمیل نەوت بۆ بەکارهێنانی ناوخۆ دەهێڵدرێتەوە و بەغداد، نەوتی سپی و بەنزین بە نرخی پاڵپشتیکراو بۆ هەرێم دەنێرێت.

– هەرێم نیوەی داهاتی ناوخۆ رادەستی بەغداد بکات، بەجۆرێک مانگانە لە 100 ملیار دینار کەمتر نەبێت.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share