سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی رایدەگەیەنێت، تاكسیی هێڵەكانی دەرەوەی شار لۆگۆی سەندیكایان پێدراوە و هەر تاكسییەك مەرجەكانی تێدابێت لۆگۆكەی پێدەدرێت كە بێ بەرامبەرە.
ئازاد ئەحمەد، سەرۆكی سەندیكای شۆفێران لە سلێمانی لە لێدوانێكدا بە تۆڕی میدیایی ئێستای راگەیاند، لۆگۆی 2025 بە تاكسی هێڵەكانی دەرەوەی شار دراوە كە تاكسیی هێڵەكانی بەغدا، كەركوك و هەولێر بووە و بێ بەرامبەر پێیان دراوە.
وتیشی، “ئامانج لە پێدانی ئەو لۆگۆیە جیاكردنەوەی كاری تاكسیی دەرەوەی شار و ناوشارە و هەر شۆفێرێك لۆگۆی حكومەتی كردبێت و مۆڵەتەكەی و ناسنامەكەی نوێ كرابێتەوە لۆگۆكەی پێدەدرێت”.