بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلێکەوە کەسێک گیانیلەدەستدا

بەڕێوەبەرایەتیی هاتوچۆی گەرمیان رایدەگەیەنێت، لە نێوان کەلار- ناحیەی باوەنور، ئۆتۆمبێلێک وەرگەڕا و بەهۆیەوە کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

بەڕێوەبەرایەتییەکە لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە، بەهۆی وەرگەڕانی ئۆتۆمبێلیک لە جۆری (تۆیۆتا کرۆلا) لە نزیک گوندی بەرلوت، کەسێک گیانیلەدەستدا و کەسێکی دیکەش برینداربوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمی هاتوچۆ گەیشتووەتە شوێنی رووداوەکە و لێکۆڵینەوەیان سەبارەت بە هۆکار و شێوازی رووداوەکە دەستپێکردووە.

لەبارەی بریندارەکەشەوە، هاتوچۆی گەرمیان دەڵێت، گواستراوەتەوە بۆ نەخۆشخانە بەمەبەستی وەرگرتنی چارەسەر.

بابەتی پەیوەندیدار
Total
0
Share